خزمەتگوزارییەکان

گەیاندن
بەھۆی حەزکردنمان بە خزمەتی کڕیار، بەئەرکی خۆمان دەزانین کە ھەستین بەگواستنەوەی کاڵاکان بە جۆرێک کە بەسەلامەتی و بێ زیان بگاتە شوێنەکان.

خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن
پرۆسەی قایل کردنی ئێمە بۆ کڕیارەکان سنوری فرۆشتن تێدەپەڕێنێت و درێژ ئەبێتەوە بۆدوای فرۆشتن و بەرپرسیارێتی گەرەنتی کەرەستەکان و چاککردنی کەم و کوڕیەکان و گۆڕینی خراپ بووەکان لە ماوەی بەرپرسیارێتی گەرەنتیدا ئەرکێکی سەرەکی ئێمەیە.

ستافی تەکنیکی
دابینکردنی ستافی متمانەپێکراو و شارەزا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و کارەکان بە شێوازی زانستی.

دابین کردنی کەرەستەی کوالیتی بەرز لە براندە ناودارەکان و بەنرخی گونجاو.

خزمەتگوزاری چاککردن
چاککردنەوەی کەرەستەکان لەبری گۆڕینی واتە پێدانی چانسێکی تر بۆ دریژکردنەوەی تەمەنی کاڵاکان ، لەم بوارەدا خۆمان بە پێشەنگ دەزانین لەوەی کە ببینە ھاوبەشی کڕیارەکانمان تا وەکو بەکەمترین تێچون کاڵاکان چاک بکرێتەوە لە بری گۆڕینی.

راوێژکاری ئەندازیاری
ڕاوێژکاری ئەندازیاری بێ بەرامبەر لە بوارەکەی خۆماندا تا وەکو بە باشترین شێوە بونیادەکان تەواوبکرێت.

دیزاین
دیزاینی بێ بەرامبەر لە لایەن ستافی شارەزاوە بەمەبەستی باشترکردنی کارەکان و ئەنجامدانی بە پرۆفیشناڵی.