دەربارەی ئێمە
لە ساڵی (٢٠٠٦) لە شاری سلێمانی بە هاوردەکردنی کەرەستەی ئاو و ئاوەرۆ دەستمان پێکرد، لە (٢٠٠٩) مەودای کارمان فراوان کرد بۆ دابین کردنی کەرەستەی صحیات و پێداویستی حەمام و توالێت. ئێستا توانیومانە بگەینە ئاستێک بەپێی داخوازی کڕیاران و توانا دارایەکانیان کەرەستە و پێداویستەکانیان دابین ئەکەین.هەرکەسێک و هەرتوانایەکی هەبێت لای ئێمە هەڵبژاردنە جوانەکانی دەست ئەکەوێت. لەڕوی کوالێتییەوە بەردەوام جەختمان کردۆتەوە لەسەر هاوردەکردنی کەرەستە لە براندە ناسراوەکان ، ئەوانەی کە خاوەنی پێشینەیەکی باشن لە بەرهەم هێنانداو ئەزمونێکی زۆریان هەیە لەو بوارەدا. بوینەتە ڕایەڵەی نێوان کڕیارەکانمان و مارکە بەناوبانگەجیهانەکان تاوەکو هەلی جوانتر کردنی گەرماوەکان زیاتر بکەین . بونی تیمێکی کارامەو لێهاتوو وای کردووە کەزیاتر کڕیارەکانمان هەست بە ئاسودەیی بکەن ، لە کاتێکدا بیرکردنەوەی گروپەکە بۆ هاوکاری کردن و دۆزینەوەی پێداویستی کڕیارە نەک بۆ فرۆشێکی زیاتر. هەبونی ستافێکی تەکنیکی شارەزا و ڕاهێنراوی (ئم دی هاوس) کە دەتوانێت چارەسەری گونجاو بۆ کێشەی کڕیارەکانی بدۆزێتەوە بە باشترین شێوەو خستنە بەردەستی هەڵبژاردەکان وە هەر ئەوانیش-تەکنیکیەکانی(ئم دی هاوس)- بۆ خۆیان بەرپرسیارێتی هاوسەنگی نێوان (کات و نرخ و کوالێتی) کارەکەیان ئەگرنە ئەستۆ و هیچ دوودڵیەک لای کڕیار نامێنێتەوە. پەیوەندی ئێمە بە کڕیارەکانەوە لە دوای پڕۆسەی (کڕین و فرۆشتن)ەوە بەهێزتر ئەبێت بەوەی کە بەرپرسیارێتی گەرەنتیەکان ئەگرینە ئەستۆ و وەک هاوبەشێکی خۆمان مامەڵەی لەگەڵدا ئەکەین و چارەسەری کێشەکانیانی ئەکەین. هەرلەسەرەتای کارکردنمانەوە تا ئێستا شانازیمان بە کارەکانمانەوە داینەمۆی بەرەو پێشچونمانە، سەربەرزیمان لە رەزامەندی کڕیارەکانماندا ئەبینینەوە.
